٢٧ ئاب ٢٠١٦ - ١٠:١٠
وشداریی سەبارەت بە جم و جۆڵەکانی تورکیا لە سووریا

رۆژنامەوانی ئەمریکی وشداری دا لەمەڕ جم و جۆڵەکانی تورکیا لە سووریا.

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :جیم دەبلیو دین سەرنووسەری گۆڤاری ڤۆترێنز تودەی لە دیمانە لەگەڵ ئەو کەناڵە لەشاری ئەتلانتای سەر بە ئەیالەتی جۆرجیا، وتی: جم و جۆڵەکانی ئەمریکا لەبارەی سووریا بەتایبەت وتووێژەکانی ژنێڤ زۆر سەرنجڕاکێشەو ئەو جم و جۆڵانە هاوکات لەگەڵ گۆڕانکارییە مەیدانییە جیددیەکان لە سووریا خەریکە ڕوو دەدات.

جیم دەبلیو دین هەروەها وتی: سوپای سووریا لە هەڵمەتی حەڵەبدا زۆر سەرکەوتوو بووە و هێرشگەلێکی بەرفراوان لەدژ مۆڵگەکانی داعش خەریکە ئەنجام دەگرێ.

ئەو ڕۆژنامەنووسە ئەمریکییە وتیشی؛ لە وەها بارودۆخێکدا جان کەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکاو سێرگئی لاڤرۆف وەزیری دەرەوەی ڕووسیا پێکەوە وتووێژیان کردو پێویستە سەرنجی ئەوە بدرێ کە تورکیا لە سووریا بەکردەوە دەستتێوەردان دەکاو دەیەوێ ناوچەی جیاکەرەوە لەسەرسنووری نێوان دوو وڵاتدا ساز بکات....

کۆتایی کورتە نامە/310